ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌وه‌ی له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ وزه، ئه‌مه‌ش دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی ههرێمدێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیادا كه له‌باره‌ی پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامیاندا.
له‌لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌فزیۆنی سی ئێن ئێن تورك، دوێنێ (هه‌ینی) بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا باسی له‌و پرۆژه‌یه كرد‌و ڕایگه‌یاند، له‌ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه نزیك بوونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و هێڵه‌ی كه نه‌وت له‌عێراقه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ توركیا‌و له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عێراقدایه، ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند، توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌و هێڵه زیاتر چالاك بكات، وتیشی ده‌كرێت به‌ڕاكێشانی بۆری دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نهوتو غازی سروشتی ئه‌و هێڵه فراوانتر بكرێت.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له بایه‌خی نیگه‌رانییه‌كانی حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌مه‌ریكای كه‌مكرده‌وه، كه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه‌و ڕایگه‌یاند، به‌پێی ده‌ستوری عێراق هه‌رێمی كوردستان مافی خۆیه‌تی سامانه سروشتییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێكدا به‌كاربهێنێت كه خۆی ده‌یه‌وێت.
وتیشی “ئێوه وا ده‌زانن بۆچی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا ئیمزابكات؟ چونكه ناتوانێت له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیراندا بگاته ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وت”.
وتیشی “له‌ده‌ستوری عێراقدا به‌ندێكی تێدا نییه ڕێگه له هه‌رێمی كوردستان بگرێت ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئیمزا بكات، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی هه‌ردوولا سوود له‌و ڕێكه‌وتنه ده‌بینن”.