له‌ سلێمانی هەلی كار بۆ 440 كەس دەڕەخسێنرێت


بەرێوەبەرایەتییەكی پەیوەندیدار بەسەوزكردنی شارو پاراستنی ژینگەی سلێمانی و دەورووبەری، هەلی كار بۆ 440 كەس دەڕەخسێنێت.

لەوبارەیەوە “عەلی ئەحمەد” لێپرسراوی هۆبەی دارستان لەبەرێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: 4 پرۆژەی جۆراوجۆر بۆ چاككردنی دارستانە سروشتی‌و دەستكردەكان‌و پاركە دارستانییەكانی سەر بەبەرێوەبەرایەتیمان كەوتۆتەكار و بەكۆی گشتی پرۆژەكان هەلی كار بۆ 440 كرێكار رەخساوە.

 هاوكات لەبارەی جێبەجێكردنی پرۆژەیەك لەپاركی دارستانی وەیس “رزگار عەباس” لێپرسراوی پرۆژەكە رایگەیاند، رووبەری پڕۆژەكە 500 دۆنمە‌و رێكخراوی (جی ئای زێد)ی ئەڵمانی 150 كرێكاری بۆ پرۆژەكە دابینكردووە‌و توانراوە لەماوەی 2 مانگدا هەموو كاروبارەكانی پرۆژەكە ئەنجام بدرێت.