وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێ قۆناخی گەمارۆكان بە ئاسانی تێپەر دهکات و ئەو ھونەرەش فێری كەسانی دیكە دەكەن.
محەمەد جەواد زەریف لە كاتی بەشداری كردنی لە كۆبوونەوەی دۆحە نەیشاردەوە كە بەھۆی گەمارۆكانەوە وڵاتەكەی كەوتۆتە ژێر گوشارەوە بەڵام جارێكی دیكە دوپاتی كردەوە كە ئەو گەمارۆ و گوشارانە كاریگەرییان لەسەر گۆرینی سیاسەتەكانیان نابێت.
زەریف دەڵێ، گەرەنتی ئەوە دەكەم كە گوشارەكانی ئەمریكا سیاسەتەكانمان ناگۆرێت و ھەڵسوكەوتەكانی سەرۆكی ئەمریكاش دەریدەخات كە گفتگۆكردن لەگەڵ ئەو وڵاتە بێ ئەنجامە.
جەواد زەریف بە ئاماژەكردن بە قەتەر و گەمارۆدرانی لە لایەن چوار وڵاتی عەرەبیەوە دەڵێ رووبەرووی گەمارۆكان دەبنەوە و ئەو ئەزموونە فێری كەسانی دیكەش دەكەن.