سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم له هاوینه‌هه‌واری ئه‌حمه‌دئاوا (ناوچه‌ی هه‌ورامان له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه) به هۆی ئاوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و ساڵانه ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ئاوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و هه‌ڵه‌بجه‌یه، ساڵانه له وه‌رزی پاییزدا ئاوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زۆر كه‌م ده‌كات، به‌ڵام له‌ئێستادا و به هۆی كاریگه‌ری به‌رده‌وامی باران بارینی هه‌فته‌ی رابردوو به شێوه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه له شارۆچكه‌ی خورماڵ كه سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم ده‌كه‌وێته نزیك ئه‌م شارۆچكه‌یه‌وه له میانی ئه‌مساڵدا، تا ئێستا زیاتر له 368 ملم باران باریوه.
جگه له ئاوی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ئاوی سه‌رچاوه‌كانی تری ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی زیادیان كردووه