پێدان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەی ھەفتەیەک رادەگیرێت


بەڕێوبەری رەگەزنامەی گشتی عێراق رایگەیاند بەھۆی پاکتاوکردن و ئاماری کۆتای ساڵەوە پێدان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەیەک رادەگیرێت.

لیوا ھەیسەم غەزباوی بەڕێوبەری رەگەزنامەی گشتی عێراق رایگەیاندووە مامەیڵی دەرکرن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بۆ ماوەی ھەفتەیەک لە ٢٥ی کانونی یەکەمەوە تا رۆژی ٢ی کانونی دووەمی ساڵی نویِ رادەگیرێت.