بەهای تەمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بەهای تەمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی زیاتر بەرزبووەوە، و یەک دۆلار بەرامبەرە بە ١٠هەزار تمەن.

به‌گوێره‌ی ئه‌وزانیاریانه‌ی له‌ بازاڕی دۆلاره‌که‌ی سلێمانی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠٠ دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ره‌ به‌ ملیۆنێک تمەنی ئێرانی ١٠، ئەوەش بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بەرزبوونەوەی بەهای تمەنی ئێرانی دوای ئەوە دێت، کە لە دوو مانگی رابردوودا بەهای تمەنی ئێران گەیشتە نزمترین ئاست لە مێژوویی خۆیدا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، و  یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بۆ زیاتر لە ١٨ هەزار تمەن دابەزی.

ئێران له‌ به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ و به‌هاى دراوه‌كه‌ى، چه‌ند ڕێكارێكى گرتووەته‌به‌ر كه‌ هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى تمه‌ن، كه‌ ئه‌وانیش خستنه‌ بازاڕى دۆلار ئه‌مریكى و سنوورداركردنى بازرگانى ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ى كاڵا به‌رهه‌مهاتووه‌كانى ناوخۆى وڵاته‌كه‌یه‌تى”.

٧ی مانگی تەمووزی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیارێكی سەرۆكایەتی واژۆكرد بۆ سەپاندنەوەی سزاكانی وڵاتەكەی بەسەر ئێراندا، بەبێی بڕیارەكە سزاكەی ئەمەریكا بە دوو قۆناغ بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا جێبەجێ کرا.
 

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، نرخی دراوه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه‌؛

100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 300 دیناره‌.

100 یۆرۆ به‌ 136 هه‌زار و 750 دیناره‌.

100 پاوه‌ند به‌ 151 هه‌زار و 500 دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 11 هه‌زار و 650 دیناره‌.

100 لیره‌ی توركی به‌ 22 هه‌زار و 500 دیناره‌.