كۆمپانیاى دانه گاز ئاشكراى كرد، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌چاو زیادى كردووه.
ئه‌مڕۆ له هه‌واڵێكدا كۆمپانیاى دانه‌گازى ئیماراتى كه وه‌به‌رهێنانى له گازى سروشتى كوردستان و چه‌ند وڵاتێكى تر ده‌كات ئاشكراى كرد، ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان و میسڕ زیادى كردووه.
پاتریك ئه‌ڵمان وارد به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكار له كۆمپانیاى دانه‌گاز له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى وتوویه‌تى، “به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مێنانى گاز له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مان، قه‌ره‌بووى ئه‌و دابه‌زینه‌ى كردووه‌ته‌وه كه له چه‌ند مانگى رابردوودا له نرخى نه‌وت ئه‌نجام دراوه”.
له‌باره‌ى ئاستى به‌رهه‌مێنانى گازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، “ئاستى به‌رهه‌مهێنانى گازى سروشتى له هه‌رێمى كوردستان له 305 ملیۆن پێ سێجا به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 400 ملیۆن”.
له‌باره‌ى گازى شیلیش كۆمپانیاكه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئاستى به‌رهه‌مێنانى ئه‌م جۆره گازه بۆ 15 هه‌زار به‌رمیل به‌رز كراوه‌ته‌وه.
كۆمپانیاى دانه گاز كۆمپانیایه‌كى ئیماراتییه له ساڵى 2005 دامه‌زراوه و له ئیمارات و میسر و هه‌رێمى كوردستان له بوارى گازى سروشتى كار ده‌كات.
شایه‌نی باسه زۆرینەی بڕی گازی سروشتی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ناوچەی كۆڕمۆر لە نزیك چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی و بڕێكی زۆر یەدەگی گازی سروشتی تێدایە كە نزیكەی لەسەدا 80ی یەدەگی گازی سروشتی هەرێم پێكدەهێنێت.