وه‌زاره‌تی پلان دانان‌و په‌ره‌پێدانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان‌و شاری به‌غدا له ڕیزی باشترین پارێزگاكانی عێراقن له ڕوی گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه، له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كه له پارێزگای زیقارو موسه‌نا له هه‌ره هه‌ژارترین پارێزگاكانی عێراقن.
مه‌هدی عه‌لاق بریكاری وه‌زاره‌تی پلان دانان‌و سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رژمێری ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێژه‌ی ئه‌و دانیشتوانه‌ی عێراق كه داهاتی ڕۆژانه‌یان كه‌متره له 2 دۆلار‌و نیو به‌ڕێژه‌ی له37.8% به‌رزبونه‌وه‌ی بهخۆیهوهدیوهو له پارێزگای موسه‌ناش له29.4%، له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێژه‌یه له پارێزگای سلێمانی 0.3%و له به‌غداش 2.8%.
عه‌لی عه‌لاق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ناوه‌ندی هه‌ژاری به هه‌مان شێوه له پارێزگای زیقار له ڕێژه‌ی 9.4% به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش له پارێزگای نه‌ینه‌وا 6.5%، به‌ڵام له پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ولێر به‌غداو كه‌ركوك ئه‌و ڕێژه‌یه نزمبۆته‌وه بۆ 1.0%.
بریكاری وه‌زاره‌تی پلادانانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه ئه‌و چوار پارێزگایه‌ی كۆتایی به ته‌واوی له‌و ژماره‌یه نزیكبۆته‌وه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ساڵی 2015دا جیاوازی ڕێژه‌ی هه‌ژاریان به ته‌واوی تێدا نه‌مێنێت.
به‌گوێره‌ی پلانی هه‌زاره‌ی په‌ره‌پێدانی جیهانی كه‌له ساڵی 2000دا پلانی بۆ دارێژراوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و هه‌شت ئامانجه‌ی تێدا بێته دی كه به‌ڵێنیان له‌سه‌ر دراوه، ئامانجه‌كانیش بریتین له ههژاریو فێركردنی سهرهتاییو به‌هێزكردنی یه‌كسانی له نێوان هه‌ردو ڕهگهزداو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن له ناو منداڵان‌و باشتركردنی ته‌ندروستی دایكان‌و قه‌لاچۆكردنی ڤیرۆسی ئایدزو ، پارێزگاری كردن له ژینگه‌و له‌كۆتایدا وه‌دیهێنانی سهراكهتی جیهانی له پێناو په‌ره‌پێداندا.