حكومەتی هەرێم سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لە بودجەی پترۆدۆلار بێبەش دەكات، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا هیچ بڕەپارەیەكی پترۆدۆلاری بۆ ئەو ناوچانە خەرج نەكردووە، لە كاتێكدا پڕۆژە لەسەر بودجەی پترۆدۆلار لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆكدا جێبەجێ كراوه.
لە پێنج ساڵدا پارەی پترۆدۆلاری سنووری پارێزگای سلێمانی دەکاتە زیاتر لە ١٧ ملیۆن دۆلار.
له ساڵی 2017دا كۆمپانیای دانهغاز له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه، ڕۆژانه 330 ملیۆن پێ سێجا غاز له ههرێمی كوردستان بهرههم دههێنن، كه دهكاته نۆ ملیۆن و 445 ههزار و 557 مهترسێجا. ئهمهش ساڵانه دهكاته 347 ملیۆن و 593 ههزار و 680 دۆلار.
ئهگهر ڕێژهی له سهدا یهکی ئهو پارهیه ئهژمار بکهین تهنیا بۆ غاز له ساڵێکدا پارهی پترۆدۆلاری سلێمانی بۆ غاز به بێ نهوت دهکاته، سێ ملیۆن و470 ههزار دۆلار.
ماوهی پێنج ساڵیشه ئهو پارهیه وهرنهگیراوه و بۆ ئهو پێنج ساڵهش دهکاته 17 ملیۆن و 350 ههزار دۆلار، ئهمه به بێ ئهوهی پارهی پترۆدۆلار ئهژمار کرا بێت.
هەرێمی كوردستان خاوەنی 57 بلۆكی نەوتییە، لەو ژمارەیەش 27 بلۆكی نەوتییان دەكەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیانەوە، هەرچەندە بە پێی یاسا مافی ئەو ناوچانەی نەوت و سامانی سرووشتییان تێدا بەرهەم دەهێنرێت پارێزراوە، بەڵام لە ساڵی 2013دا پێدانی بودجەی پترۆدۆلار بە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕاگیراوە.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگهیاند: ״لە ساڵی 2013 پێدانی پارەی پترۆدۆلار بە پارێزگای سلێمانی ڕاگیراوە، لەو كاتەوە هیچ پارەیەكی پترۆدۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی خەرج نەكراوە، خەریكی بەدواداچوونین لەسەر ڕاگرتنی و خەرجنەكردنی״.
خەرجنەكردنی پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە نزیكەی 11 ملیۆن دۆلار پارەی پترۆدۆلار لە ماوەی ئەمساڵدا بۆ پارێزگای دهۆك خەرج كراوە.
عوسمان یونس جێگری پارێزگاری دهۆك وتی: ״دوو جۆر پترۆدۆلار بۆ پارێزگای دهۆك خەرج كراوە لە لایەن حكومەتی هەرێمەوه، بەشێكی پەیوەستە بە ناوخۆی دهۆكەوە، كە حەوت ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بووە، بەشێكی تری بۆ ناوچە جێناكۆكەكانی سنووری ئیدارەی دهۆكە كە سێ ملیۆن و 300 هەزار دۆلار بووە״.
وتیشی: ״لە ماوەی ڕابردوودا هەرچەندە خەرجكردنی پارەی پترۆدۆلار ڕاگیرابوو بەڵام درووستكردنی پڕۆژە لە لایەن بەڵێندەرانەوە لەسەر بودجەی پترۆدۆلار نەوەستاوە، ئێستا لەو بودجەیە پارەی بەڵێندەران دەدرێتەوە״.
جگه لهوهی پارهی پترۆدۆلار بۆ دهۆک خهرج کراوه، وادهی دیاریکردنی خهرجکردنی پارهی پترۆدۆلاری ههولێریش دیاری کراوه و تهنیا پارێزگای سلێمانی و سنووری ئیدارهی گهرمیان کاتی خهرجکردنی ئهو پارهیهی بۆ دیاری نهکراوه.
نافز مستەفا سەرۆكی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگهیاند: ״بڕیارە لە هەفتەیەکدا پارەی پترۆدۆلار بۆ پارێزگای هەولێر خەرج بكرێت، ئەمە یەكەم وەجبەی خەرجكردنی پارەی پترۆدۆلارە كە ماوەیەكی زۆرە ڕاگیراوە״.
وتیشی: ״پێشتر بە بڕی 11 ملیار دینار لە بودجەی پترۆدۆلار پڕۆژە درووست كراوە لە لایەن بەڵێندەرانەوە، ئێستا پارەكەیان پێ دەدرێت، ئەم وەجبەیەی خەرج دەكرێت سێ ملیار دینارە، دەدرێت بە بەڵێندەران״.
بە پێی یاسای نەوت و گازی عێراق هەر پارێزگایەك نەوتی تێدا بەرهەم بهێنرێت پارەی پترۆدۆلاری پێ دەدرێت، بە شێوەیەك لە %5ی داهاتی نەوتی سنووری هەر پارێزگایەك وەكو پترۆدۆلار دەدرێت بە پارێزگاكە.
بە پێی یاسا سێ جۆر پترۆدۆلار هەیە، جۆری یەكەم پاڵاوگە لە هەر شوێنێك هەبێت %5ی داهاتەكەی بۆ ئەو شوێنە دەبێت، جۆری دووەم غاز لە هەر شێوێنێك هەبێت %5ی داهاتەكەی بۆ ئەو شوێنەیە، نەوت لە هەر شوێنێك هەبێت %5ی داهاتەكەی بۆ ئەو شوێنەیە، ئەمە جۆری سێیەمیهتی.
غالب محهمهد سەرۆكی پێشووی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سەرچاوە سرووشتییەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دهڵێت: ״لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا كە حكومەت وتوویەتی پترۆدۆلار ڕاگیراوە، بەڵام بە بەردەوامی پڕۆژە لەسەر بودجەی پترۆدۆلار لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆكدا جێبەجێ كراوە، یەكێك لەو پڕۆژانە شەقامی 120 مەتریی هەولێر بووە كە 450 ملیار دیناری تێ چووە״.
وتیشی: ״ئەو پارەیەی بۆ پارێزگای هەولێر و دهۆك خەرج دەكرێت بە گۆترەیە و بڕی بەرهەمی وزە و سامانی سرووشتیی ئەو ناوچانە لەبەرچاو نەگیراوە، لە ماوهی ڕابردوودا بە هۆی نەبوونی یاسای بودجەوە بڕی پترۆدۆلاری پارێزگاكان و شێوازی خەرجكردنیان شاراوە بووە، سلێمانییش ههرسێ جۆره پترۆدۆلارهکه شموولی دهکات و بۆی خهرج نهکراوه״.
ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتی: ״بەهۆی ئەوەی ڕێژەی بەرهەمی نەوت و داهاتەكەی ناڕوونە نازانین ڕێژەی پترۆدۆلاری سنووری پارێزگای سلێمانی چەندە، بۆیە لیژنەیەكمان دروستكردووە بۆ بەدواداچوون و زانینی بڕی بەرهەم و داهاتەكەی، هەروەها بۆ زانینی هۆكاری ڕاگرتنی پارەی پترۆدۆلاریش״.
ئاژانس