به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە دابەزینی نرخی بەنزین لەسەر کوالیتییەکەی بووبێت و دەشڵێت نرخەکەی زیاتر دادەبەزێت.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتوە: دابه‌زینی نرخی به‌نزین له‌ناوخۆی هه‌رێم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی كوالێتییه‌كه‌ی نه‌بووه‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر سنووره، رۆژانه پشكنینی پێویست بۆ هه‌موو ئه‌و ته‌نكه‌ره به‌نزینانه ده‌كات، كه دێنه ناو هه‌رێمه‌وه، ئه‌گه‌ر كوالێتییه‌كه‌ی وه‌كو ئه‌و پێوه‌رانه نه‌بێت كه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دایناوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت داخڵ بكرێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە” له‌ناو شاریش لیژنه هاوبه‌شه‌كان پشكنینی پێویست بۆ به‌نزینخانه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌نزینه‌كه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان نه‌بێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، بۆیه دڵنیایی ده‌ده‌ین به‌هاووڵاتیان كه كوالێتی به‌نزین كێشه‌ی نییه‌و دابه‌زینی نرخه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به‌دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه له‌بۆرسه‌ی جیهانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە له‌به‌رنامه‌ماندایه نرخی به‌نزین زیاتر دابه‌زێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌نزینخانه‌كان قسه كراوه بۆئه‌وه‌ی كه‌مێكی دیكه له‌نرخه‌كه‌ی دابه‌زێنن.
جەختیشی کردووەتەوە له‌هه‌رشوێنێك كوالێتی به‌نزین خراپ بوو، به‌مه‌رجێك چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ئاماژه به‌خراپی به‌نزینه‌كه بكه‌ن، ئاماده‌ین به‌دواداچوون بكه‌ین و رێوشوێنی پێویست بگرینه‌به‌ر.