بانكی ناوەندی عیراق بڕی 570 ملیار دینار دەداتە هەردوو لقی سلێمانی و هەولێری بانكەكە

لە راگەیەندراوێكدا بانكی ناوەندی عیراق ئاماژەی بەوەداوە كە بە هەوڵی هاوبەشی نێوان بانكی ناوەندی و حكومەتی هەرێم توانراوە پاكتاوی قەرزی ئەو پارانە بكرێت، كە لای هەردوو لقی سلێمانی و هەولێر بانكی ناوەندی بوون.

 هاوكات بەپێی راگەیاندراوەكەش بانكی ناوەندی عیراق بڕی 570 ملیار دینار دەدات بەو دوو بانكە بۆ دانەوەی ئەو قەرزانەی كە لە سەریان بووە، بڕی ئەو پارەیەشی كە دەمێنێت بەقیست پێیان دەدرێت.

بانكی ناوەندی راشیگەیاند ئەو رێوشوێنانەی حكومەتی هەرێم و بانكی ناوەندی عیراق لەسەری رێككەوتوون ، كارئاسانی زۆر بۆ كاری سیستەمی بانكی لە هەرێم دەكات و متمانەش بە سیستەمی بانكی هەرێمی كوردستان زیاتر دەكات.