وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا واژوویان له‌سه‌ر گرێبەستی هاورده‌كردنی گه‌نم و برنج كرد بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، وه‌زیری بازرگانی، محه‌مه‌د هاشم و باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا دۆگڵاس سیلیمان واژوویان له‌سه‌ر گرێبەستی هاورده‌كردنی گه‌نم و برنج كردووە بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، محه‌مه‌د هاشم رایگه‌یاندووه كه به‌پێی گرێبەستەکە له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٩دا، ئه‌مریكا گه‌نم و برنج هاورده‌كردنی عێراق ده‌كات و گوتی: “له‌و میانه‌یه‌دا به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن”.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، دۆگڵاس سیلیمان-یش به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌مباره‌یه‌وه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا كارده‌كه‌ن پشتگری وڵاته‌كه‌ی بۆ كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی دووپاتكرده‌وه.
ساڵانه عێراق نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن تۆن برنج و یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم هاورده ده‌كات.