كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سكرتێری یهكێتیو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كرد داهاتی نه‌وت ئاشكرابكرێت، كه تائێستا به نادیاریی ماوه‌ته‌وه‌و نه‌چووه‌ته په‌رله‌مان.
له‌په‌یامێكیدا كه بۆنه‌ی 22 ساڵه‌ی كۆڕه‌وی گه‌لی كورده‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆسره‌ت ره‌سول داوای شه‌فافیه‌ت دهكاتو راشیده‌گه‌یه‌نێت “هیچ جۆره تاكڕه‌وییه‌ك” له كه‌س قبوڵ ناكه‌ن.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا ، ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ كه 22 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه مێژووییه تێپه‌ڕده‌بێ پێویسته هه‌موومان هه‌وڵی یه‌كڕیزی گه‌لی كوردمان بده‌ین و وه‌ك هه‌میشه‌ش دووپاتی ده‌كه‌م ده‌كه‌مه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ چاكسازین و دژی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵی و ناعهدالهتییهكین و هیواخوازین”.
هه‌روه‌ها داواده‌كات “هه‌موو ئیرادات و مه‌سروفاتێكی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه دیاربێ و بخرێته سه‌ر حیسابێكی دیار و ئاشكرا‌و هه‌موو تاكێكی كورد بزانێ ئه‌م داهاته چۆن سه‌رف ده‌كرێ”.
ئه‌م وتانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌كاتێكدایه كه عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یهكێتیو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت مانگی رابردوو له‌چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی رووداودا رایگه‌یاند كه خۆی به خاوه‌نی هه‌موو گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ده‌زانێت و شهریكبووه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كان و شهریكیشه له ١٠٠%ی پرسی نه‌وت.