بە پێی راگەیەنراوێکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەھۆی بەردەوامی ئەو تەمومژەی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتۆتەتەوە ، ماوەی بینین کەم بۆتەوە و جارێکی تر بۆ ماوەی ١٤ سەعات، گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگردەگیرێت.
ھاوکات بەپێی ڕاپۆرتێکی نوسینگەی کەشناسی فڕۆکەوانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێشبینی کراوە ئەو تەمومژە لە سەعات ٨ی ئەمشە و ١٢/١٢/٢٠١٨ تاکو سەعات ١٠ بەیانی رۆژی ١٣/١٢/٢٠١٨ بخایەنێت، دوای ئەوە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.