لە شاری سلێمانی پەیکەری ئەندازیار “حەسیب ساڵح” لە بەردەم ھەمان ئەو باڵەخانەیەدا دانرا کە لە کۆتایی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو لە سەرەتای شارێی سالمی شاری سلێمانی دروستی کرد وبووە بەرزترین باڵەخانە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان.
دانانی پەیکەرەکە کە بەئامادەبونی کەسوکاری”حەسیب ساڵح” بەڕێوەچوو، پێزانینێک بوو بۆ ئەو کەسایەتی و ئەندازیارەی شاری سلێمانی کە خاوەنی بیرۆکەی دروستکردنی گەورەترین و بەرزترین بینابوو، لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی رابردوو کە لە دوای راپەڕین ناوی نرا ” سلێمانی پاڵاس”.
ئێستاش کە دەیان باڵەخانە و بینای بەرز لە ھەرێمی کوردستان دروست کراوە، بەڵام ھێشتا حەسیب ساڵح ھەر یەکێکە لە بیناو باڵەخانە دیارەکانی ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی.