قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی چاكسازییه‌كانی حكومه‌ت و چۆنیه‌تی به‌رده‌وامیدانیان به‌خزمه‌تكردنی ھاوڵاتییان.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11-12-2018، له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبوونه‌ته‌وه و باسیان له چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی ھه‌رێم و ھه‌نگاوه‌كانی داھاتوو و چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامیدان به‌خزمه‌تكردنی ھاوڵاتیان كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، خۆشحاڵ بوون كه وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكاری خۆیان دووپاتكردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رخستنی پلانه‌كان، جه‌ختیشیان له به‌رده‌وامی وگرنگی ئه‌و چاكسازیانه‌كردووه‌ته‌وه.
ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌روو، وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ھاوكارده‌بن بۆ پلانی ره‌خساندنی ھه‌لی كاری زیاتر و بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری كوردستان.