پەیوەندیەكانی نێوان ژوری بازگانی سلێمانی و ئیتاڵیا و ئەڵمانیا پتەو دەكرێت

وەفدێكی ژوری بازگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی شاری هەولێریانكردو هەریەك لە قونسوڵیەی ئیتاڵیا و نوسینگەی پەیوەندی‌وبازرگانی‌و پیشەسازی ئەڵمانیا لە عێراق و هەولێر ئەڵمانیایان لە هەولێر بەسەركردەوە و تیایدا باس لەگرنگی كاری هاوبەشی نێوان هەردولاكرا.
 
جێگری یەكەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی یاسین ڕەحیم فەرەج لەگەڵ نەوزاد غەفور كەریم جێگری دووەمی ژوری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی ڕۆژی پێنجشەممە 28/3/2013 سەردانی شاری هەولێریانكرد و لەگەڵ سیمۆن دیسانتە قونسوڵیەی ئیتاڵیا لە هەولێركۆبونەوە و پەیوەندی بازرگانیەكانی نێوان ژوری بازرگانی سلێمانی ئیتاڵیا باسیان لێوەكرا و قسەكرا لەسەر پەرەپێدانی كارئاسانكردنی پەیوەندیەكانی نێوان هەردلا زەمینە سازكردن بۆ وەبەرهێنانەرانی ئیتاڵیا بۆ هاتناین بە سلێمانی و ئەنجامدانی كاری باش.
لای خۆشیەوە قونسوڵی ئیتاڵیا سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەگرنگ وەسفكرد و ڕایگەیاند كە هەوڵدەدات لەماوەیەكی نزیكدا سەردانی شاری سلێمانی بكات و بەتایبەت لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كۆبێتەوە.
 
هەر هەمان ڕۆژ وەفدەكەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەشاری هەولێر لەگەڵ ڤۆلكەر ڤیلدنەر بەڕێوەبەری نوسینگەی پەیوەندی‌وبازرگانی‌و پیشەسازی ئەڵمانیا لە عێراق و هەولێر ئەڵمانیایان كۆبونەوە و گفتوگۆكرا لەبارەی ئەو پەیوەندیانەی كەپێویستە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت بەتایبەت لە شاری سلێمانی كار ئاسانی كردن بۆ وەبەرهێنەران و بازرگانانی شاری سلێمانی.