بەرپرسێکی خۆجێی بەسرە رایگەیاند کە ئاوی شەتولعەرەب بۆ بەکارھێنان ناشێت کە بە ھۆیەوە ھەزاران کەس لەو پارێزگایە لە چەند مانگی رابردوودا، ژەھراویبوون.
جێگری پارێزگاری بەسرە، زڕغام جودی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە دوای ئەوەی ھەزاران کەس لە بەسرە بە ھۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە ژەھراوی بوون، تێمێکی تایبەت بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری ژەھراویبوونەکە پێکھێنراوە، ھەروەھا دوای وردبینی و پشکنین ئاوەکە لە تاقیگەکان، دەرکەوتووە، ئاوی شەوتولعەرەب پیسە و تا دێت جۆرەکانی مەترسی لە پیسبوونی ئاوی خواردنەوە لە ناوچە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران، زیاتر دەبێت.
بە وتەی ناوبراو، پیسبوونی لە جۆری کادمیۆم لە ئاوی شەتلوعەرەب گەیشتووەتە ٥٣ ھێندەی ئاستەکانی پیسبوون، ھەروەھا رێژەی قورقوشم تیایدا بەدەیان ھێند بەرزبووەتەوە، ھەروەھا رێژەی نیترات و کبریتات بە نۆ ھێند بەرزبووەتەوە.
مانگی رابردوو حکوومەتی عێراق رایگەیاندبوو کە ھەزار و ١٨ کەس بە ھۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای بەسرە ژەھراویبوون.