تونێلی پێشڕه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ شه‌وان داده‌خرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى له‌باره‌ى تونێلی پێشڕه‌وه‌وه‌ شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تاوه‌كو رێككه‌وتى 19 ى 12 ى 2018، شه‌وان له‌ كاتژمێر 8 ه‌وه‌ تاوه‌كو كاتژمێر 4 ی به‌یانی جگه‌ له‌ رۆژانى پێنج شه‌ممه‌ ‌و ‌هه‌ینی، تونێله‌كه‌ داده‌خرێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ په‌ڕه‌ى تایبه‌تى رادیۆى ترافیكى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ “به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری چاكسازیی له‌تونێلی پێشڕه‌و، له‌ڕۆژی (10 / 12 / 2018) تاوه‌كو ڕۆژی (19 / 12 / 2018) شه‌وان له‌كاتژمێر (8)ی شه‌و تاوه‌كو كاتژمێر (4)ی به‌یانی تونێله‌كه‌ داده‌خرێت، بێجگه‌ له‌ڕۆژانی پێنج شه‌ممه‌‌ و ‌هه‌ینی”.

تونێلی پێشڕه‌و شارى سلێمانى و ناوچه‌كانى شارباژێر به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و كارئاسانى زۆرى كردووه‌ بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان و نزیك كردنه‌وه‌ى رێگایه‌كى دوور.