ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ”شاندێكی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نوێنه‌ری شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان سه‌ردانی پارێزگای كرماشان بكه‌ین كه به فه‌رمی بانگێشت كراوین، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاماژه بكه‌ین به‌و خاڵانه‌ی كه بۆته مایه‌ی گرفت بۆ شۆفێران و بازرگانان”.
ئه‌حمه‌د كه‌لاری، نوێنه‌ری بازرگانی گه‌رمیان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ”هاورده‌كردنی كاڵا‌و شتومه‌ك له مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه له‌سه‌دا ٢٠ زیادی كردوه و ئاڵوگۆری بازرگان‌یش به‌شێوه‌یه‌كی ئارام به‌رێوه‌ده‌چێت، له‌ئێستاشدا رۆشتنی نه‌وتی ره‌ش كراوه‌ته‌وه رۆژانه نزیكه‌ی ١٠٠ ته‌نكه‌ر ده‌چێته ئێرانه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك كێشه له مه‌رزه‌كه‌دا هه‌بوو ئێمه به دانیشتن و گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران توانیمان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بریاریشه شاندێكی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و نوێنه‌ری شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان سه‌ردانی پارێزگای كرماشان بكه‌ین كه به فه‌رمی بانگێشت كراوین، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاماژه بكه‌ین به‌و خاڵانه‌ی كه بۆته مایه‌ی گرفت بۆ شۆفێران و بازرگانان.