ئایا كوردستان دهبێته عهمباری نهوتهكهی توركیا؟
پەیوەندییە نەوتیەكانی كوردستانو توركیا بەرەوكوێ؟توركیا بەپشت بەستن بە نەوتو گازی كوردستان، بیر لەكەمكردنەوەی هاوردەكردنی وزەی نەوتو گاز دەكاتەوە لە دەرەوەی وڵاتەكەی، توركیا بەتێڕوانینێكی گرنگەوە دەڕوانێتە ژێر زەمینیە نەوتییەكانی كوردستان هەرچەندە ئەم تیڕوانینە بووەتە توڕەبوونی بەغدای پایتەختی عیراق، لەلایەكو دودڵیو ترسی ئەمریكای دۆستی لەوەی ئەم جۆرە نزیكبوونەوانە ببیتە مایەی دروست بوونو تەقینەوەی كێشەو ساردبوونەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسیەكان لە ناوچەكەدا لەلایەكی ترەوە.
ماوەیەكی زۆر ئەنقەرە نەیدەویست هیچ جۆرە پەیوەندییەك ببەستێت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی كوردستان، بەبیانوی ئەوەی كە رێگایان بە چەكدارەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK داوە نیشتەجێبن لەسەر خاكیان.
بەڵام پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردوگان دەسەڵاتی گرتە دەست بە وریایەوە كەوتە پەیوەندی دروستكردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی كوردو بە تێڕوانینێكی ترەوە تەماشای كورستانی كرد بەتایبەتی كە بۆی رون بوەوە ئەو ناوچەیە لە گەشەكردنێكی ئابوری گرنگدایەو توریكیاش ئە توانێت سود لە وزەی ژێرزەمینی نەوتو گاز لە كوردستان وەربگرێت، بەوپێیەش بتوانێت هاوردەی ئەو وزانە لەوڵاتانی تر كەم دەكاتەوە لە كاتێكدا رێژەی گەشەی ئابوری شێوەیەكی بەهێزی بەخۆیەوە دیوەو گەیشتە رادەی 8.9% و 8.5%، لە ساڵی 2010 و 2011 داو كۆی دەستكەوتی بازرگانی نێوان توركیاو عیراق لە ساڵی 2007 گە یشتووەتە 2.8 ملیار دۆلار بەرامبەر بە 10.7 ملیار لە ساڵی رابوردوودا، بۆیە ئە مڕۆ توركیا هەوڵی ئەوە دەدات ئەم پەیوەندییە توندو تۆڵ بكاتو گەشەی پێبدات تا كوردستان بكاتە دۆستێكی ئابوری ستراتیژی لە ناوچەكەدا.
رۆژنامەكانی توركیا باس لەوە دەكەن كە توركیا پێشنیاری دامەزراندنی بۆری گواستنەوەی وزەی نەوتو گازیان كردووە كە بتوانێت 10 ملیار مەتر سێجا بگوازێتەوە لەساڵێكدا ئەم پڕۆژەیە تائێستا بەرەسمی بڵاونەكراوەتەوە.
وەزیری وزەی توركیا لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە لێك نزیك بوونەوەی ئەنقەرەو هەولێرو ریگەنەدانی بەغداو ناڕەزای لە ناردنە دەرەوەی نەوت بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە بەغدا، وتی: بۆ توركیا زۆر ئاساییە كە بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت لە ناوچەكەداو توركیا بەرژەوەندی خۆی دەپاریزێت لەگەڵ دراوسێی خۆرئاوای خۆیدا.
وتیشی: توركیا بەهیچ شێوەیەك رازی نیە بەسنورداش كردنەوەو ناردنەوەی تارق هاشمی.
راشیگەیاند: “مەسەلەی وزەی نەوتو گاز بووەتە كێشەیەكی ئێجگار گرنگ لەنێوان سەرۆك وەزیرانی شیعەی عیراق نوری مالیكیو توركیای بەزۆرینە سونی.
لە مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردوودا دەسەڵاتدارانی عیراق ریگایان نەدا بەنیشتنەوەی فڕۆكەی وەزیری وزەی توركیا تانێر یالدیز لە هەولێری پایتەختی كوردستان، هەروەها بەغدا رێگربوو لە بەشداریكردنی كۆمپانیای نەوتی توركیا بۆ گواستنەوەی نەوتو گاز ئەمەو جگە لەوەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رەجەب تەیب ئەردۆگان-یان ئاگاداركردووەتەوە لەوەی ئەم نزیكبونەوەیە ترسی ئەوەی هەیە كە كێشەكان ئاڵۆز بكاتو سەقامگیری ناوچەكە تێكبدات.
فرانسیس ریكسیەردۆن، باڵوێزی ئەمریكا لە ئەنقەرە، رایگەیاند: گەشەكردنی باری ئابوری عیراق دەبێتە دووبارە خۆگونجاندنی لەسەر ئاستی جیهانی، هەر كێشەیەك لەم جۆرە بە قازانجی ناگەڕێتەوەو ئەنجامەكەشی باش نابێت نە بۆ ئەمریكا نە بۆ توركیاو نە بۆ هیچ وڵاتێك لە ناوچەكەدا.
ئەم وتەیە نیگەرانی توركیای دەرخست، هەر زوو رەجەب تەیب ئەردۆگان وەڵامی دایەوەو، وتی: ئێمە پەیوەندی ئابوری پتەوتر دەكەینو درێژەی پێ دەدەین هەرچەندە ئەمریكاش رازی نیە پێمان ئە ڵێن كە هەڵەین بەو شێوەیە كار دەكەین.
وتیشی: منیش پێان رادەگەیەنم، نەخێر بە هەڵەدا نەچووین، چونكە لە دەستووری عیراق دا هاتووە كە كوردەكان لە بەشی خۆیان 18% لە زێڕی رەش بە ئازادیو چۆنیان پێباشە دەتوانن بەكاری بهێنن.
بەپێی شارەزایانی ئابوری لە بواری نەوت لە توركیا، كوردستانی عیراق بە سەرچاوەیەكی ئابوری گرنگ دەزانێتو، هەوڵی ئەوەیەتی كە كۆمپانیاو كارگەكانی پاڵاوتنی نەوت بە نرخێكی گران بگەیەنێتە كوردستان.
میێت گۆكنول لێپرسراوی پێشووی كۆمپانیای بۆتاس كە شارەزایە لە گواستنەوەی نەوتدا، وتی: توركیا بۆیە هەوڵی كەمكردنەوەی هاوردەكردنی نەوت دەدات لە وڵاتانی تر، چونكە باش دەزانێت باشترین بازاڕ بۆ توركیا عیراقەو بەنرخێكی هەرزان دەتوانێت نەوتی دەست بكەوێت.
لە رووی سیاسیشەوە توركیا توانیویەتی كوردی عیراق بكاتە بنەمایەكی سەرەكی كردنەوەی گفتوگۆی ئاشتی كەلە كۆتایی ساڵی 2012 دا دەستی پێكرد لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە.
حسین بەگجی پڕۆفیسۆر لە زانكۆی تەكنیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاند: “توركیا ناتوانێت كوردی عیراق فەرامۆشكات”.
رۆس ویڵسۆن راوێژكاری ئەتلەنتیك لە یەكێك لە سەنتەرەكانی گەڕانو لێكۆڵینەوە لە ئەمریكا، پێی وایە، ئەو پەیوەندییەی توركیا دروستی كردووە لەگەڵ كورد لە عیراق یەكێكە لەگرنگترین روداوەكانو، گەشەكردنێكی گەورەیە لە ناوچەكەدا.
PUKmedia