حاكم قادر بۆ كاسبكاران: یەكێتی پشتیوانتانە

          
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حاكم قادرحەمەجان سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی وچەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان , لەگەڵ ژمارەیەك كاسبكار وبازرگانان وپیشەوەرانی ناوبازاڕوگوزەرەكانی سەنتەری بازرگانی گشتی سلێمانی كۆبووەوە.

لەوكۆبونەوەیەدا حاكم قادر وتەیەكی پێشكەش بەئامادەبووان كردو تیایدا وێڕای ستایشی كاسبكارو ئەهلی كەسەبە كە توانیویانە لە ڕۆژانی سەختی باری لاری ئابوری ودۆخی ناهەمواری خەڵ، سەربەرزانە بۆ بەڕێكردنی ئەوقۆناغە نەخوازراوە هاوكارو پشتیوانی خەڵكی كەمدەرامەت وزەحمەتكیش بوون و پێی ڕاگەیاندن، یەكێتی پشت بەستو بەپڕانسیب وپەیڕەوو بەرنامە سیاسی یەكانی، لەپێناو دەستەبەركردنی گوزەرانێكی شایستەو گەیشتن بەماف وداواكارییەكانی كرێكاران، برەوی بەخەباتی شۆڕشگێڕانەی داوە.

وتیشی: پێویستە گەلەكەمان بەگشتی بۆ بوژاندنەوەی ئابووری هاوكارو بێدرێغ بن , لەبەشێكی تری ووتەكەیدا ڕایگەیاند ..لەپێناو هاندان وخستنەگەڕی بازرگانی و بوژاندنەوەی سەنتەرە بازرگانی یەكان ودۆزینەوەی هەلی كار وجوڵە خستنە ناوبازاڕو  چالاكی یە ئابورییەكان ودۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆدەستنیشانكردنی گرفتەكان بەتایبەت چارەسەركردنی دیاردەی بێكاری، یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەمیشە هاوكارو پشتیوانتان دەبێت .