په‌رله‌مانی ژاپۆن یاسایه‌كی جه‌نجاڵیی په‌سند كردووه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌ستی كاری بیانیی ده‌توانن له وڵاتانی جیهانه‌وه بچنه ئه‌م وڵاته بۆ كاركردن.
له ئێستادا ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ كه‌میی ده‌ستی كار به‌ره‌وڕوویه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بڕیاریداوه كه ده‌ستی كاری بیانیی هاورده‌ی ناو وڵاته‌كه‌ی بكات هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه رێگه به 300 هه‌زار كه‌سی بیانیی ده‌دات بڕۆنه ئه‌م وڵاته به مه‌به‌ستی كاركردن.
هه‌رچه‌نده كه روانگه‌ی ژاپۆن له كۆنه‌وه نه‌رێنییه به‌رامبه‌ر به هاتنی كۆچبه‌ران،به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌م وڵاته خه‌مڵاندوویه‌تیی كه دانیشتووانی وڵاته‌كه‌ی به هۆی ژیانی مۆدێرنه‌وه رێژه‌ی زاوزێیان كه‌مبووه‌ته‌وه و له ئێستاشدا رێژه‌ی پیریی دانیشتووانی وڵاته‌كه به‌ره‌و هه‌ڵكشانه، هه‌ر بۆیه‌شه ئه‌م یاسا نوێیه‌ی په‌سند كردووه.
له مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو واته ساڵی 2019 به‌دواوه داواكارانی كار له ئاستی جیهاندا ده‌توانن له به‌شه‌كانی بیناسازیی و كشتوكاڵ و په‌رستیاریی له‌م وڵاته ده‌ست به‌كار بكه‌ن.
پێدانی ڤیزه‌ش دووجۆر ده‌بێت، جۆری یه‌كه‌م 5 ساڵ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی لێهاتووییان له پیشه‌یه‌كدا هه‌یه و به‌ڕاده‌ی پێویست زمانی ژاپۆنیی ده‌زانن. به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی لێهاتوویی زیاتر و باشتریان هه‌یه ڤیزه‌ی جۆری دووه‌م وه‌رده‌گرن و ده‌توانن دوای چه‌ند ساڵێك مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوونی هه‌میشه‌یی له‌م وڵاته وه‌ربگرن.