بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەکان جێبەجێنەکراوە

تا ئێستا بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان عێراق و شارەکانی ھەرێم نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم  راگەیاند: بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە، بەڵام دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بیکات بە بڕیار، چونکە بڕیاری دانانی خاڵە گومرگییەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرکراوە و بڕیاری لابردنیشی دەبێت ھەر لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان وتیشی: ئەو پرسە لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دواکارن حکومەتی عێراق بە زووترین کات، لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیان ئەو بڕیارە بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.