بانکی بازرگانی قەتەر رایگەیاند، کۆتایی هێناوە بە رێوشوێنەکانی قەرزێکی هاوبەشی نادەستەبەر بۆ ماوەی سێ ساڵ بە بەهای ٧٥٠ ملیۆن دۆلار.
ئەمڕۆ بانکی بازرگانی قەتەر لە بەیاننامەیەکی لە بۆرسەی قەتەر باسی لەوە کردووە، “بانک ئۆف ئەمریکا مێریل لینش” و بانکی “میزوهۆ”ی راسپاردووە وەک دوو لایەنی هەمانگیکاری سەرەکی و بەشدار لە قەرزەکە.
قەرزەکە بە بەهایەکی بەرایی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار دەستیپێکرد و بووە جێگەی بایەخی بازاڕ و نووسین و بە زیادەیەک کۆتایی هات کە گەیشتە ٩٧٥ ملیۆن دۆلار، بەڵام بانکی بازرگانی قەتەر بڕیاریدا قەرزەکە بە بەهای بنەڕەتی خۆی کۆتایی پێ بهێنێت کە بریتییە لە ٧٥٠ ملیۆن دۆلار.
داهاتەکانی قەرزەکە پەراوێزیکی قازانجی تۆمارکرد کە بریتیی بوو لە ١٠٠ خاڵی بنەڕەت لەسەر نرخی سوو لە مامەڵەی نێوان بانکەکانی لەندەن (LIBOR)
بانکی بازرگانی قەتەر لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە کە بەهای قەرزەکە بەکاردەهێنێت بۆ دانەوەی قەرزێکی پێشوو و هەروەها پارەدارکردنی کارەکانی بانکەکە (بانکی بازرگانی قەتەر) بە شێوەیەکی گشتی.