ئهمڕۆ شهممه 8ی كانونی یهكهمی 2018، پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نوسەر و بیرمەندی کورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
كورتەیەك لەژیانی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز:
– لە ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبوە.
– لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و سیۆلۆجی و فیزیا و ماتماتکی خوێندوە.
– لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی رابردو، لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندوە.
– لە شارەکانی کەرکوک و هەولێر و بەغدا و بەسرە وانەی گوتوەتەوە.
– ساڵی 1962 چوەتە ئەوروپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندوە.
– لەساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتی نەتەوەیی خوێندکارانی کورد دادەمەزرێنن.
– لەساڵی 1970-1979 لەزانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنوسی و یاسای خوێندوە.
– یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.
– لە ساڵی 1962 کە کوردستانی جێهێشتوە بەهیچ جۆرێک نەگەڕاوەتەوە.
– خاوەنی چەندین بەرهەمی نوسین و وەرگێڕانە.
– دوایین بەرهەمی پڕۆفیسۆر دكتۆر جەمال نەبەز، كتێبێكی 640 لاپەڕەییە بە ناونیشانی (بیرهوهریینامهى ئهو رۆژانهى جارهكى دیی ناگهڕێنهوه) كە له سلێمانى بڵاكرایهوه.
بەشێك لەبەرهەمەكانی نوسەر:
– چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: “The Tempest”) هی نوسەری ئینگلیز ویلیام شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی ١٩٥٥
– پالتۆ (بە ئینگلیزی: “The Coat”) لەساڵی ١٩٥٨ هی نوسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل
– لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لەساڵی ١٩٨٦ لە هەولێر
– خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی ١٩٨٧
– نوسینی کوردی بە لاتینی
– وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین
– سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە
– زمانی یەکگرتوی کوردی، ساڵی ١٩٧٩
– ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم لەساڵی ٢٠٠١
– ڕۆژانی ئاوارەییم، لە سویسرا