بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق، جیاوازییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیووه، هه‌روه‌ها ناوچه‌كه وه‌ك نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌بواری ئابوورییه‌وه سه‌یر ده‌كرێت.
هه‌رێمی كوردستان دوای 10 ساڵ له‌ڕزگاركردنی له‌ژێر ده‌ستی سه‌دام حوسێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، ئێستا هه‌رێمی كوردستان جوڵه‌یه‌كی ئابووری له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌خۆوه ده‌بینێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پاڵپشتی‌و بایه‌خی زۆری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌و رووه‌وه، بۆ نمونه له‌ساڵی 2006دا یاسای وه‌به‌رهێنانی ده‌ركرد، له‌یاساكه‌دا هاتووه كه «حكومه‌تی هه‌رێم زه‌وی ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك كه پڕۆژه‌ی گه‌وره پێشكه‌ش بكات، له‌هه‌مان كاتدا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ باجی لێوهرناگیرێتو داشكاندنی بۆ ده‌كات له‌گومرگی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی كه ده‌یهێنێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه‌ی».
سه‌رمایه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان
ئه‌م هه‌نگاوانه به‌پاڵنه‌رێكی به‌هێزبوو بۆ كۆمپانیا جیهانییه‌كان، تا وایلێكردن به‌سه‌رمایه‌ی زیاتر له 14 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی به‌شداری له‌بواری وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی راپورتێكی ده‌سته‌ی وه‌به‌هێنان له‌هه‌رێمی كوردستان كه له‌مانگی یه‌كی ساڵی رابردوودا بڵاوكرایه‌وه، وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنانی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا دێن‌و هاوكات وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتی توركیا له‌پله‌ی دووه‌مدان، له‌ڕووی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌هه‌مان كاتدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، ده‌یان گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان له‌بواری نه‌وتدا ئیمزا كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێم زۆر كه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌باشووری عیراقدا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه ركابهرایهتییهی كه هه‌رێمی كوردستان دروستی كردووه، وای له‌كۆمپانیاكان كردووه كه‌ڕوو له‌هه‌رێم بكه‌ن.
وه‌به‌رهێنان له‌كوردستاندا
ئه‌و بارودۆخه ئه‌منییه جێگیره‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆوه ده‌یبینێ له‌سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، كه له‌لایه‌ن هێزی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌راهه‌م كراوه، رۆڵی گرنگی هه‌بووه له‌به‌ره‌و پێشچوون‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌ت له‌بواری ئابووریدا.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و جوڵه‌ی ئابووری‌و بازرگانییه‌ی كه له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ڕوونی ده‌بینرێ، تۆنی ئه‌بو نهكد كه وه‌به‌رهێنه‌رێكی لوبنانییه‌و له‌بواری گه‌شتوگوزارو دروستكردنی هۆتێلدا له‌هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات ده‌ڵێت:»هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی ئارام نییه له‌عیراقدا، به‌ڵكو له‌هه‌موو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا».
ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره درێژه به‌قسه‌كانی دهداتو ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه وه‌به‌رهێنان له‌كوردستان زۆر به‌سووده، چونكه جگه له‌وه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ر له‌م هه‌رێمه هه‌ست بهئاسایشو ئارامییه‌كی ته‌واو ده‌كات، هاوكات به‌ملیۆنه‌ها دۆلار قازانج ده‌كات.
گرێبه‌ستی ئه‌منی له‌عیراق‌و هه‌رێم
وتیشی:»كاتیك كه له‌كوردستان گرێبه‌ستێك به‌مه‌به‌ستی كاری وه‌به‌رهێنان ئیمزا ده‌كه‌ێت، پێویست به‌وه ناكات كه له‌هه‌مان كاتدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی ئیمزا بكه‌یت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه، به‌ڵام له‌به‌غدای پایتهختو شاره‌كانی تری ناوهڕاستو باشووری عیراق ناچاریت ئه‌و كاره بكهیتو سه‌رئه‌نجام به‌ترسه‌وه كار ده‌كه‌یت».
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كه ستایشی هه‌رێمی كوردستان دهكاتو ده‌ڵێت:»كوردستان وه‌ك دوبهیهكی تر ده‌بینم، له‌ڕووی چالاكی‌و جوڵه‌ی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كییه‌وه».
له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا‌و به‌تایبه‌ت پایته‌خته‌كه‌ی، جوڵه‌یه‌كی زیندوو هه‌یه لهبنیاتناوهو ئاوه‌دانكردنه‌وه، به‌جۆرێك له‌ئێستادا سه‌دان هۆتێلو بیناو باڵه‌خانه‌ی به‌رزی سه‌رنجڕاكێش دروست ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌دروستكردنی ده‌یان كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی مۆدێرن.
كورد‌و مافی كه‌مینه‌كانی ناو هه‌رێم
زۆربه‌ی عیراقییه‌كان پێیانوایه كه بارودۆخی ئه‌منی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ناوچه‌كه‌یه له‌بواری بازرگانی‌و ئابووریدا. له‌هه‌مانكاتدا پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان كورد‌و كه‌مینه‌كانی تر له‌هه‌رێمه‌كه‌دا، كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر جێگیربوونی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌وباره‌یه‌وه، جوتیار عادل سه‌رۆكی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان له‌زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ده‌ڵێت:»سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1991وه كاری له‌سه‌ر به‌هێزكردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانی كردووه له‌نێوان كورد‌و كه‌مینه‌كانی تری نیشته‌جێ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ نمونه له‌ساڵی 1991دا بڕیاری لێخۆشبوونی ده‌ركرد بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی حزبی به‌عس هه‌ڵوه‌شاو له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا.
وتیشی:»كورد توانیویه‌تی ببێته جێگای متمانه لای هه‌مووان، به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بی سوونه‌و شیعه، كورد هاوبه‌شه له‌ڕووی بۆچوونی ئاینییه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی یه‌كه‌مدا».
هه‌روه‌ها بۆچوونی زۆربه‌ی عیراقییه‌كان وایه كه هه‌رێمی كوردستان تاكه چیرۆكی سه‌ركه‌وتووه له‌عیراقی نوێ‌دا، هاوكات له‌وه‌ش دڵنیان كه چه‌ندین چیرۆكی سه‌ركه‌وتووی تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
كوردستانی نوێ