ئێشکگرانی که‌ناره‌کانی ئیتالیا 70 کۆچه‌ریان رزگار کرد پاش ئه‌وه‌ی که‌شتیه‌که‌یان نوقوم بوو له‌نێوان که‌ناره‌کانی لیبیا و دۆرگه‌ی لامبیدۆزا له باشووری ئیتالیا.
ئیشکگرانی که‌ناره‌کان ده‌سه‌ڵاتدارانی مالتا و لیبیایان له‌و رووداوه ئاگادار کرده‌وه و ده‌سبه‌جێ فرۆکه‌یه‌کی ماڵتایی شوێنی که‌شتیه‌که‌ی دیاری کرد که 35میلی ده‌ریایی دووربوو له لامبیدۆزاوه و پاشان دوو که‌شتی له‌و شوێنه‌وه ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌که کران به‌مه‌به‌ستی رزگارکردنی سه‌رنشینی که‌شتیه لێقه‌وماوه‌که.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند: له‌چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌شتییه‌کان به‌کۆچه‌ری نایاساییه‌وه روویان له‌که‌ناره‌کانی ئاوی ئیتالیا کردووه‌و به‌تایبه‌ت له‌که‌ناره‌کانی باشووری ئه‌و وڵاته‌دا، به‌گوێره‌ی لێدوانی ره‌سمی لێپرسراوانی باڵای حکومه‌تی ئیتالیا له‌نێوان مانگه‌کانی کانوونی دووه‌م تا ئه‌یلولی ئه‌مساڵ نزیکه‌ی 8000کۆچه‌ر به‌نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته که‌ناره‌کانی ئیتالیا. ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه دوای گه‌یشتنیان له‌لایه‌ن لێپرسراوانی تایبه‌ت به‌و دۆسێیه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه‌و دوای پێشکه‌شکردنی چاره‌سه‌ری پزیشکی و پشکنینیان به‌ره‌و ئه‌و که‌مپانه گواستراونه‌ته‌وه که‌تایبه‌ت به کۆچه‌رانی نایاسایی ئاماده‌کراوون.