رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بڵاویکردۆتەوە، عێراق لەھەوڵی بوژاندنەوەی ژێرخان و توانا ئابورییەکانیدایە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە، لەمانگی ٩ی رابردوەوە سەرەڕای ئەو زیانانەی بەھۆی شەڕی داعشەو بەر ژێرخانی ئابوری وڵات کەوتون، عێراق دووەمین وڵاتی بەرھەمھێنی نەوتە لەناو رێکخراوی ئۆپیکدا.
بەپێی راپۆرتەکە، دوای چوار ساڵ تێپەڕینی شەڕی دژی داعش کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەیی لەسەر عێراق دانا، بەڵام کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی توانا ئابورییەکانی.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، سامر غەزبان وەزیری نوێی نەوتی عێراق ئامانجی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری و دامەزراندنەوەی پەیکەری کەرتی وزەیە کە بەدەست گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردیەوە گیرۆدە بوە.
راشیگەیاندوە، عێراق ھەوڵدەدات بەرھەمی نەوت بۆ پێنج ملیۆن بەرمیلی رۆژانە زیاد بکات لەساڵی ٢٠١٩ دا کە ٣ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزاری لێ ھەناردە دەکات.