سەرۆکی ژوور بەشداری لەساڵیادی دەسپێکردنی کۆمپانیایی لۆکس ئەیجنسی ده‌كات


سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداری کرد لەساڵیادی دەسپێکردنی کۆمپانیایی لوکس ئەیجنسی کە ئەمرۆ   لە ھۆتێل شاری جوان لە سلێمانی بەرێوەچوو.

کۆمپانیایی لوکس ئەیجنسی بۆ کۆنترۆڵی جۆری لەساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، لەبواری کۆنترۆڵی جۆری و پشکنینی کاڵای ھاوردە دەکات لە مەرزەکانی پەروێزخان و کێلێ و پشتە،  ئەمرۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و پارێزگاری سلێمانی و جێگری کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ساڵیادی دەسپێکردنی کردەوە.