وەفدێكی بەغدا بۆ بە نێودەوڵەتی كردنی سەردانی مەرزی پشتە دەكات

وەفدێكی حكومەتی فیدراڵ‌و حكومەتی هەرێم سەردانی مەرزی پشتەیان كرد، بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كاروبارەكانی بەنێودەوڵەتی كردنی مەرزەكە‌و نوێنەرانی هەرێم‌و بەغداش ڕایانگەیاند، هەنگاوی كرداری نراوە كە بۆ مەرزی نێودەوڵەتی پشتە پێویستە، هەر بۆیە لە ئێستادا چاوەڕوانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن، بۆ ئەوەی بزانن كە ئەوان تا چەند كارەكانیان لای خۆیانەوە تەواو كردووە.