عێراق و ھیندستان گەیشتنە رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی ھێڵی راستەوخۆی نێوان بەغدا و نیودەلھی.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری گواستنەوە و باڵیۆزی ھیندستان لە عێراق رێککەوتوون بۆ کردنەوەی ھێڵی ئاسمانی نێوان عێراق و ھیندستان.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەو بڕوایەدایە، کردنەوەی ئەو ھێڵە لەگەڵ چوارەم گەورەترین وڵاتی ئابووری جیھان، کاریگەری گەورەی لەسەر فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییە ئابوورییەکانی عێراق دەبێت.
روونیشیکردووەتەوە، ھێڵەکە پەرە بە گەشتیاری ئاینیی و بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات دەدات.
روونیشیکردووەتەوە، بە کردنەوەی ئەو ھێڵە ساڵانە ھەزاران گەشتیاری ئاینی لە ھیندستانەوە روو لە مەزارگەکانی باشووری عێراق دەکەن.