له‌به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری رووداوی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كانی سبه‌ی له فه‌ڕه‌نسا كه بڕیاره هه‌زاران هێله‌ك زه‌رد به‌شداربن تێیدا، له پاریسی پایته‌خت رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیراوه‌ته‌به‌ر و سبه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌و شاره ناكرێنه‌وه، مۆزه‌خانه ناكرێته‌وه و بورجی ئیڤڵ و تاقی سه‌ركه‌وتن به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخراو ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا ئێدوارد فیلیپ رایگه‌یاند، 89 هه‌زار پۆلیس بۆ سبه‌ی راسپێردراون كه بڕیاره هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن.
فیلیپ راشیگه‌یاند، له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری رووداوی توندوتیژیدا، سبه‌ی دووكان و بازاڕه‌كان ناكرێنه‌وه.
حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا و ئاسایشی ئه‌و وڵاته رێوشوێنی ئه‌منیی توندی گرتووه‌ته‌به‌ر.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته رایگه‌یاندووه، ته‌نها له پاریس هه‌شت هه‌زار پۆلیسیان راسپاردووه و 12 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ئاماده‌كراون.
به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا له‌وه ده‌ترسن رووداوه‌كانی تاڵانكردنی دووكانه‌كان له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوودا، دووباره ببێته‌وه.
خۆپیشاندانه‌كه كاریگه‌ری له ژیانی كولتووریی پاریسیش ده‌كات و راگه‌یه‌ندرا سبه‌ی مۆزه‌خانه‌كانی سه‌ر شه‌قامی شامپ-ئیلیزه ناكرێنه‌وه.
راشگه‌یه‌نراوه كه یاریی نێوان یانه‌ی پاریسان جێرمان و مۆنت پێلیه‌ر كه بریاربوو سبه‌ی له پاریس به‌ڕێوه‌بچێت، دواخراوه.
هاوكات بورجی ئیڤل كه سیمبولی پاریسه، سبه‌ی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا ناكرێته‌وه.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له هێڵه‌كانی مێترۆ و گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی پاریس، به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه سبه‌ی كارناكه‌ن و چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی به‌ڕووی هاتوچۆدا داده‌خرێن.