دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه لە تویتێکدا خۆی به (Tariff Man) واتە “پیاوی باجی گومرک” ناساندبوو، بووە مایەی گاڵتەجاری لەسه‌ر زاری كه‌سایه‌تییه كۆمیدییه‌كان و ناودارەکانی وڵاتەکەی.
لە زنجیرە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەرژماری خۆی دۆناڵد تره‌مپ دوای کۆبوونەوەی له‌گه‌ڵ شی جین پینگ، سه‌رۆكی چین له لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی گی-٢٠ له ئه‌رجه‌نتین روونكردنه‌وه‌یه‌كی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوكرده‌وه.
جێگای سەرنجە کە تره‌مپ تێیدا خۆی بە “پیاوی باجی گومرک” ناوزەند کردبوو و لە دەقی تویتەکەدا نووسیبووی:
“من و سه‌رۆك شی ده‌مانه‌وێت رێككه‌وتنی بازرگانی هه‌بێت و ره‌نگه ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌شبێت، بیرتان نه‌چێت، من پیاوی باجی گومرکم. ئه‌و كه‌س و وڵاتانه‌ی بۆ حهپهلووشكردنی دهوڵهمهندییهكانی گه‌له مه‌زنه‌كه‌مان دێن، ده‌مه‌وێت باجی ئه‌وه بده‌ن”.
ئەم تویتەی سەرۆکی ئەمریکا کادانەوەیەکی زۆری خەڵک بە تایبەتی گەڵی ئەمریکای لە دواوە بوو.
لە بەرامبەر ئەم تویتەدا ستێفن كۆڵبهرت، كۆمیدی و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی The Late Night Show له ڤیدیۆیه‌كدا كه بۆ سەرۆک تڕەمپ ئامادەی کردووە تێیدا باسی له سوپه‌رمان کردووە و تێیدا ده‌ڵێت، “پیاوی باجی گومرگ له پایته‌خت له‌ژێر ده‌مامكی دۆناڵد تره‌مپ-ی لێنههاتوودا خۆی حه‌شارداوه”.
هاوکات جه‌میس كۆردێن، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی The Late Night Show تیشکی خستە سەر ئەوە کە دۆناڵد تره‌مپ له خاڵێکی ترسناكدا هه‌ڵه‌ی كردووه و وتی، “خۆی تره‌مپ باج نادات. وه‌ك بڵێی جیهانی قاره‌مانی ناو رۆمانه وێنه‌ییه‌كان هه‌ندێك فراوانتر ده‌بێت”.
جیا لەمە سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌مریكا له هه‌ژماره‌كانی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به گاڵتەوە لە تره‌مپ دەڕوانن و بو شێوازی جیا جیا ناوی دەبەن، وەک ئەوەی ئیلهام عومه‌ر، یه‌كه‌مین كۆنگرێسمانی موسڵمانی باڵاپۆش نووسیویەتی، “پیاوی باجی گومرک خراپترین قاره‌مانه. باج له سه‌رمان زیاد ده‌كات و ئابووریمان له‌ناو ده‌بات”.
هەروەها كیم كاینی، سیناتۆری دیموكراته‌كان له بازنه‌ی ویلایەتی ڤێرجینیا كه به‌ربژێر بوو بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆك له تویته‌ر هه‌ژماری فه‌رمی خۆی رایگەیاند “پیاوی باجی گومرک گۆرانی ‘Nowhere Man’ (ئه‌و پیاوه‌ی سه‌ر به‌هیچ شوێنێك نییه)ی گرووپی Beatles م بیردێنێته‌وه. ئێجگار كوێره و به‌س ئه‌وه ده‌بینێت كه خۆی ده‌یه‌وێت”.
مایەی باسە کە لەمەو پێش سەرۆک تڕەمپ هەر بە بڵاوکردنەوەی چەندین تویت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەژماری فەرمی خۆی بووەتە مایەی گاڵتە و گەپ لە نێو جیهاندا.