لە تەمەنی ١٧ ساڵی دا کۆمپانیاکەی بە ٣٠ ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت

کۆمپانیای یاھوو رایگەیاند: کۆمپانیایەکی تایبەت بەمۆبایلی زیرەک لە گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ بەبڕی زیاتر لە ٣٠ ملیۆن دۆلار کریوە.
یاھوو ئەمە پێنجەم گرێبەستێتی کە لەگەڵ کۆمپانیا بچوکەکان ئیمزای دەکات، بەئامانجی کۆکردنەوەی خاوەن بەھرە تازەپێگەیشتووەکان لە کۆمپانیاکەدا.
نیک دالویزیۆ، پێش دوو ساڵ کۆمپانیای ساملی بۆ ئاسانکاری کردن بۆ خوێندنەوەی تێکستەکان لە شاشە بچوکەکان دروستکرد، وەک خۆی دەڵێت ھەست بەخۆشحاڵییەکی زۆر دەکات کە خەونەکەی بوو بەراستی.
دوای ئەم گرێبەستەش کۆمپانیای ساملی نوسینگەکەی خۆی دادەخات و ئەم گەنجەش نوسینگەیەکی تایبەتی لە لقی کۆمپانیای یاھوو لە بریتانیا بۆ دەکرێتەوە بەمەبەستی پەرەدان بەو جۆرە بەرنامانە.