راسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تی یه‌كخستنی رێكاره گومرگییه‌كان كه لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان گومرگی ئیتیحادی و گومرگی هه‌رێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه گومرگییه‌كان، ئاشكراده‌كرێن.
به‌پێی ده‌قی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌كه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری گۆڕان، غالب محه‌مه‌د، بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای دو فه‌رمانی كارگێری ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ژماره‌كانی 38078ی 31/10/2018 و 38469ی 4/11/2018، لیژنه‌كه تایبه‌ته‌كه‌ی یه‌كخستنی رێكاره گومرگییه‌كان كۆبوه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌و له‌مپه‌ره‌كان و یه‌كخستنی كاری سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كان.
له‌كۆنوسه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی گومرگی هه‌رێم و گومرگی ئیتیحادییه‌وه ئیمزا كراوه، ئاماژه به‌وه كراوه كه پاش تاوتوێكردنی سه‌رجه‌م یاسا‌و بڕیار‌و رێنماییه كارپێكراوه‌كان، لیژنه‌كه 27 راسپارده‌ی خستۆته‌ڕو كه گرنگترینیان بریتین له:
-پابەندبونی گومرکه‌كانی هەرێمی کوردستان بەبڕیاری ژمارە 215 کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچوە لە ساڵی 2009 کە پەیوەستە بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل.
-وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هەماهەنگیان هەبێت بۆ بڕیاردان لەسەر بابەتی کشتوکاڵی و بەروبوم.
-وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق چاوپێخشانێک بکات بەو بڕیارانەی کە پەیوەست بون بەقه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان و … له‌هه‌ندێك له وڵاتانی دراوسێ و جیهانه‌وه.
-هەماهەنگێیەکی ڕاستەوخۆ هەبێت لەنێوانی ده‌سته‌ی گشتی گومرکی ئیتیحادی و گومرگه‌كانی هەرێمدا له‌چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به گومرگ و به‌كارهێنانی ئه‌دره‌سه ئه‌لكترۆنییه ره‌سمییه‌كان.
-وەزارەتی بازرگانی پابەندبێت بە بەندە گشتیەکانی بەشی هاوردە لەیاسای تەعریفەی گومرگی ژمارە 22 ساڵی 2010.
-لابردنی خاڵه گومرگییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی هاوسنور له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بۆته ژینگه‌یه‌ك كه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕی تێدا بڵاوه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی قورسه.
-ئاگاداری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت کە دەبێت نوسراوەکان و مۆرەکانیان هەردو زمانی عەرەبی و کوردی تێدا بێت.
-لیژنەیەک دروست بکرێت لەو کارمەندە بەئەزمونانەی کوردستان بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێژە ڕسوماتەی گومرک کە دەبێت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 393 لە ساڵی 2017 دەرچوە کە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.
-چاوپێخشاندێک بکرێت به بڕیارەکانی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ کە دەرچوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران کە پشت دەبەستێت بە یاسای ژمارە11 لە ساڵی 2010 بەڵام بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.
-هەڵگرتنی سەرجەم بەخشینی ڕسوماتی گومرکی کە نە هاتوە لە یاسای گومرکی ژمارە 23 ساڵی 1984
-کارئاسانی کردن بۆ دەستەی گشتی گومرکی فیدراڵی بۆ لێکۆڵێنەوە و بەدواداچون لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان.
-دەرکردنی بڕیار لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بردنی پێنج لەسەت لە توتن و جگه‌رە و خواردنه‌وه‌ی کحولی بۆ وەزارەتی تەندروستی/ بۆ ئەو نەخۆشخانانەی کە پەیوەستن بە نەخۆشی شێرپەنجەوە.