ژنه پاسكیلسوارێكی پاڵه‌وانی كوردستان ده‌یان مه‌دالیای ئاڵتونی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێناوه.
سۆزی دڵشاد ژنه پاسكیلسوارێكی كورده‌و به‌شداری چه‌ندین پاڵه‌وانێتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی كردووه و ده‌یان مه‌دالیای ئاڵتونی و زیوی و بڕۆنزی له ووڵاته‌كانی وه‌كو ئیمارات و میسڕ و جه‌زائیر و كازاخستان بردووه‌ته‌وه.
سۆزی ره‌مزه بۆ نموونه‌ی ژنێكی سه‌ركه‌وتوو كه به تێكۆشان توانیویه‌تی ئه‌و بۆچوونه باوانه بشكێنێت ده‌رباره‌ی رۆڵ و شوێنی ژنان له كۆمه‌ڵگادا ھه‌یه.
سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی له بواری پاسكیلسواریدا، سۆزی كۆگایه‌كی له سلیمانی كردووه‌ته‌وه بۆ راھێنانی ژنان و پیاوان له‌سه‌ر پاسكیل لێخوڕین.