به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی بۆ به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی، مێنگ وانژۆو كه كچی خاوه‌نی هه‌مان كۆمپانیایشه به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌و سزایانه‌ی واشنتۆن خستوونیه‌ته سه‌ر ئێران له كه‌نه‌دا ده‌ستگیركرا.
وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی بۆ به‌رهه‌می تهكنهلۆخی و كچی خاوه‌ن هه‌مان كۆمپانیا رێن ژێنگفهی، مێنگ وانژۆو به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌و سزایانه‌ی واشنتۆن خستوونیه‌ته سه‌ر ئێران له یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م له شاری ڤانكۆڤه‌ر ده‌ستگیركرا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر داواكای ئه‌مریكا مێنگ-یان ده‌ستگیركردووه و له حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ش رەوانەی دادگا دەکرێت.
زاندراوه له ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی مێنگیش به‌ئه‌مریكا له دادگای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی نیویۆرك دادگایی ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی خستوونیه‌ته سه‌ر ئێران له مانگی نیسان دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر هواوی كرده‌وه.
– ئه‌م هه‌واڵه كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر بازاڕ
هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مێنگ كه پێده‌چێت مه‌ترسی دروست بكات له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی بازرگانی كه ماوه‌یه‌كی كه‌مه ئه‌مریكا و چین له‌سه‌ری رێككه‌وتوون هاوكات كاریگه‌ری نه‌رێنی كرده سه‌ر بازاڕ.
له كاتێكدا بازاڕی دارایی ئاسیا ئه‌مڕۆ، به زیانی زۆر ده‌ستیپێكرد، ئاماژه به‌وه ده‌درێت له‌وانه‌یه ببێته هۆی دابه‌زینی توند له نیشانده‌ری به‌هاكانی ماوه‌ی قه‌رزه‌كانی ئه‌مریكا.