له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا سه‌ره‌تای مانگی ئادار، چاودێری بارزگانی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر نۆ تۆن كاڵای به‌سه‌رچوودا گرتووه، (11) ملیۆن‌و (500) هه‌زار دینار سزای سهرپێچیكارانیشی داوه.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكدا بۆ NNA ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوە، لیژنه‌كانی چاودێری بارزرگانی له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی شوبات به‌مه‌به‌ستی بوونی سه‌رپێچی، گرانفرۆشی‌و بوونی كاڵای به‌سه‌رچوو، سه‌ردانی سه‌رجه‌م ناوبازاڕهكانو گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری سلێمانیان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی سلێمانی توانیوانه ده‌ست به‌سه‌ر نۆ تۆن كاڵای به‌سه‌رچوودا بگرن ، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌له‌فی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانیه‌وه تهلهفكراون.
(سۆران عه‌بدولغه‌فور) جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتایی مانگی شوبات لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی، بڕی (11) ملیۆن‌و (500) هه‌زار دیناریان له‌و سه‌رپێچیكارانه وه‌رگرتووه كه پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی نه‌بوون.