دیداری وەزیری دەرەوەی لبنان و یەكێتی ژوورەكان
بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و لوبنان وەفدێكی باڵای لوبنان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد
ئێوارەی رۆژی 4-12-2018 وەفدێكی لوبنان كە جوبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان سەرۆكایەتی دەكرد هەریەك لە وەزیرانی دژە گەندەڵی و بازرگانی و دارایی و نەوت وزە یاوەری وەفدەكەبوون و دیدارێكی بازرگانیان. لە یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ساز كرد،
دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی دكتۆر ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان باسی لەوەكرد “كە ئەو شاندەی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان كە چەندان كاربەدەستی لوبنانی تێدایە، ئێمە تێبینییەكانی خۆمانمان پێشكەش بە شاندەكە كرد بۆ ئەوەی بتوانرێت كەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان لە كوردستان پەرەپێبدەن و ئێمەش هەموو هاوكارییەكیان پێشكەش دەكەین”.
دكتۆر دارا جەلیل خەیات باسی لەوەشكرد كە پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و لوبنان لە رووی بازرگانییەوە باشە بەڵام داخرانی خاڵە سنورییەكانی نێوان عیراق و سوریا كاریگەری خۆی هەبووە، ئێستاش پەیوەندییەكان بەردەوامن و زیاتریش هێڵە ئاسمانییەكان بەكاردەهێنن.
كۆمپانیاكانی لوبنانی لە سەرەتای ساڵی 2008ەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان و دەیان پرۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانیان لە كوردستان دامەزراندووە بەرلە قەیرانی دارایی 1000 كۆمپانیای لوبنانی و20 هەزار كرێكار لە كوردستان كاریان دەكرد، بەڵام ئێستا 500 كۆمپانیا و 4 هەزار كرێكاری لوبنانی لە كوردستان كاردەكەن.
جبران باسیل وەزیری دەرەوەی لوبنان وتی: “زۆر سوپاسی دكتۆر دارا جەلیل خەیات دەكەم كە ئەم دیدارە جوانەی رێكخستووە وتی لەم سەردانەماندا بۆ هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك بابەتمان بۆ روونبووەتەوە كە دەبوو قسەیان لەسەر بكەین و ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی كۆمپانیاكانمان بۆ ئەوەی لە هەرێمی كوردستان كاربكەن و لە بوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵ و وەبەرهێنان و كەرتە جیاوازەكانی دیكەدا پرۆژەكانیان بنیاد بنێن”.
باسی لەوەشكرد كە دوای تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی سەختی هەرێمی كوردستان هەوڵی گەراندنەوەی پیاوانی خاوەن كار و سەرمایەی لوبنانی بۆ كوردستان دەدەین و بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ خەڵك و حكومەتی هەرێمی كوردستان كاربكەن.
هاتووین هانی وه‌به‌رهێنه‌ران بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بۆ هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها باسیل گوتی: “لوبنانییه‌كان به‌شداری له گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان بۆ كوردستان و جیهان گواستووه‌ته‌وه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زریری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان، كه ئێستا به‌سه‌ردانێك له هه‌رێمی كوردستانه دووپاتیكرده‌وه، “له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و به‌شێك له وه‌زیره‌كان و سه‌رۆكی ژووره بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “لوبنانییه‌كان به‌شداریێكی كارایان له چالاكی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه و ناخۆشی و ئاڵۆزییه‌كان كۆتایی هاتوون، بۆیه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئێستا دۆخه‌كه له‌باره بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی لوبنان بۆ هه‌رێمی كوردستان”، جه‌ختیشی كرده‌وه، “ئێمه بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌مان هان ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و كاری وه‌به‌رهێنان بكه‌ن”.