دوای كشانه‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ له ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت “ئۆپێك” شرۆڤه‌كاران و شاره‌زایان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه عێراق ده‌بێته دووه‌م ده‌وڵه‌ت له‌و ڕێكخراوه ده‌كشێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی سعوودیه دێ بۆ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له به‌رژه‌وه‌ندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌رچه‌نده قه‌ته‌ڕ وڵاتێكی بچووكه و كشانه‌وه‌یشی له ئۆپێك سیمبۆلییه، به‌ڵام شاره‌زایان دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ قه‌ته‌ڕ له ئۆپێك كشایه‌وه، كشانه‌وه له‌و ڕێكخراوه به‌رده‌وامی ده‌بێ و دووه‌م وڵاتیش له دوای قه‌ته‌ڕ عێراقه.
مایكل كوهین سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی بازاڕی وزه له بانكی باركلیز به ڕۆژنامه‌ی سیكواك بۆكسی ئه‌وروپای ڕاگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌دام دوای قه‌ته‌ڕ، عێراق له ئۆپێك ده‌كشێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری شه‌ش تا هه‌شت مانگی ڕابردووی مامه‌ڵه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ئۆپێك بكه‌ین، ئه‌وه‌مان به ته‌واوی بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه.
زیاتر وتی، عێراق هه‌رچه‌نده به ڕژدی پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كانی ئۆپێك بووه، به‌ڵام هیچ كات نه‌یتوانیوه به ئامانجی خۆی بگات، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته، ئه‌مه‌یش وایكردووه بێ هیوا بێ و به‌رژه‌وه‌ندی له ئه‌ندامیه‌تی و مانه‌وه له ناو ڕێكخراوی ئۆپێك نه‌بێت.
عێراق دووه‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وته له دنیا و یه‌كێكه له ئه‌ندامه چالاكه‌كانی ڕێكخراوی ئۆپێك كه خۆی له 15 وڵاتی ئه‌ندام پێكهاتووه، كوهین ده‌ڵێ، زیاتر له 90%ی داهاتی عێراق له ڕێی نه‌وته‌وه‌یه، بۆیه ئه‌سته‌مه وڵاته‌كه بوه‌ستێ و وه‌ك سه‌یركه‌ر بمێنێته‌وه، كه هه‌میشه ڕێككه‌وتنه‌كانی ئۆپێك ده‌شكێنرێ و نرخی نه‌وتیش داده‌به‌زێته‌وه.