بەرەكات شەمۆ، سەرۆكی فراکسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند “ئەمڕۆ (سێشەممە، 4-12-2018) حكومەتی عێراق بڕیاری لابردنی خاڵی گومرگی نێوان موسڵ و دهۆكی خستە بواری جێبەجێ‌كردنەوە. ئەو خاڵە گومرگییە كێشەی زۆری بۆ دانیشتووانی موسڵ و دهۆكیش دروست كردبوو، بە لابردنی ئەو گرفتە گەورەیە چارەسەر بوو”.
سەرۆكی كوتلەی برایەتی و پێكەوەژیان، لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا باسی لەوەشكرد “گۆرەپانی فایدە كە پێشتر خاڵە گومرگییەكەی لێبووە وەكو خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام دەبێتە شوێنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان دهۆك و موسڵ”.
سه‌باره‌ت به لابردنی خاڵی گومرکی که‌رکوک – سلێمانی، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی رایگه‌یاند ”دوایی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان کرد به‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانه‌وه ده‌رکه‌وت تا ئێستا خاڵی گومرگی نێوان سلێمانی- که‌رکوک و هه‌ولێر- که‌رکوک هه‌ڵنه‌گیراوه و باج و رسومات له بار هه‌ڵگره‌کان وه‌رده‌گیرێت، ته‌نها گومرکی فایده له نێوان موسڵ و دهۆك لابراوه”.
لەدوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر حكومەتی عێراق، سێ خاڵی گومرگی لەنێوان كەركووك و شارەكانی هەولێر و سلێمانی و موسڵ بۆ شاری دهۆك دانا، ئەوەش گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستكردبوو و لەماوەكانی رابردوودا هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتنێكیان بۆ لابردنیان ئەنجامدا.