دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ده‌ستیكرد به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵی وڵات، بۆ وهزارهتو پارێزگاكان.
ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز له‌زاری (عه‌لی یوسف شوكری) وه‌زیری دارایی عێراق به‌وه‌كاله‌ت بڵاویكرده‌وه، دوێنێ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستیكردووه، به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی بودجه‌ی گشتی ئه‌مساڵ بۆ وهزارهتو پارێزگاكان.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی (2013)ی عێراقی په‌سه‌ندكرد، كه بڕه‌كه‌ی (138) ترلیۆن دیناربوو دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماریشه‌وه په‌سه‌ندكراو له‌ڕۆژنامه‌ی (وه‌قائع)ی عێراق یاساكه بڵاوكرایه‌وه.