لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رۆكه‌كانی جیهان


له‌ لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رۆكه‌كانی جیهاندا، سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پۆتین، له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت، لیسته‌كه‌ش به‌م شێوه‌ی لای خواره‌وه‌یە:

1- سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پۆتین: له‌ سه‌رووی لیستی ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رۆك وڵاتانی جیهانه‌وه‌ دێت، سامانه‌كه‌یشی نزیكه‌ی 40 ملیار دۆلاره‌. مووچه‌ی ساڵانه‌ی پۆتین 187 هه‌زار دۆلاره‌. له‌ ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2013 و 2016 چوار جار به‌ به‌هێزترین سه‌رۆكی وڵات له‌ جیهان ده‌ستنیشان كراوه‌. پۆتین ساڵی 1952 له‌ شاری سان پترسبۆرگ له‌دایك بووه‌.

2- ماها فاگیر ئه‌لۆنگكۆرن (پاشای تایله‌ند): سامانه‌كه‌ی 30 ملیار دۆلاره‌.

3- حه‌سه‌نال بولكیه‌ (سوڵتانی برۆنای): سامانه‌كه‌ی 20 ملیار دۆلاره‌.

4- خه‌لیفه‌ كوڕی زێدان ئال نهیان (سه‌رۆكی ئیمارات): سامانه‌كه‌ی 15 ملیار دۆلاره‌.

5-محه‌مه‌د كوڕی راشد ئال مه‌كتوم (جێگری سه‌رۆكی ئیمارات): سامانه‌كه‌ی 4 ملیار دۆلاره‌.

6- دۆناڵد تره‌مپ (سه‌رۆكی ئه‌مەریكا): سامانه‌كه‌ی 3.5 ملیار دۆلاره‌.

7- هانز ئاده‌مز (شازاده‌ی لیشنشتاین): سامانه‌كه‌ی 3.5 ملیار دۆلاره‌.

8- محه‌مه‌دی شه‌شه‌م (پاشای مه‌غریب): سامانه‌كه‌ی 2.5 ملیار دۆلاره‌.

9- سیباستیان پینێرا (سه‌رۆكی پێشووی چیلی): سامانه‌كه‌ی 2.4 ملیار دۆلاره‌.

10- سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز ئال سعوود (پاشای سعوودیه‌): سامانه‌كه‌ی 1.3 ملیار دۆلاره‌.

بێجگه‌ له‌ سه‌رۆكه‌كان چه‌ندین ده‌وڵه‌مه‌ندی دیكه‌ له‌ جیهاندا هه‌ن، ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ش لیستی كه‌سه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه‌:

1- جیف بیزۆس (به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن): سامانه‌كه‌ی 108.4 ملیار دۆلاره‌.

2- بیل گیتس (دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت): سامانه‌كه‌ی 91.9 ملیار دۆلاره‌.

3- وارین بافیت (سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای برێكشایه‌ر هاسه‌وێی): سامانه‌كه‌ی 90.1 ملیار دۆلاره‌.

4- ئه‌مانسیۆ ئۆرتیگا (یه‌كێ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای ئینداره‌): سامانه‌كه‌ی 75.8 ملیار دۆلاره‌.

5- مارك زوكه‌ربێرگ (دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك): سامانه‌كه‌ی 72 ملیار دۆلاره‌.

6- بێرنار ئارنۆ (به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای LVMH): سامانه‌كه‌ی 68.7 ملیار دۆلاره‌.

7- كارلۆس سه‌لیم (خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردن له‌ ئه‌مەریكای باشوور): سامانه‌كه‌ی 67.6 ملیار دۆلاره‌.

8- لاری ئیلیسۆن (یه‌كێ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای ئۆراكل): سامانه‌كه‌ی 60.4 ملیار دۆلاره‌.

9- لاری پیگ (یه‌كێ له‌ دامه‌زرێنه‌ران و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیا گووگل): سامانه‌كه‌ی 52.2 ملیار دۆلاره‌.

10- سێرجی برین (سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌لفابت): سامانه‌كه‌ی 51.9 ملیار دۆلاره‌.