بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌نگوینی نێو به‌رد رێگەیەکی مەترسیدار و زەحمەت ده‌گیرێته‌ به‌ر


لە شارۆچکە چاتاکی سەربە وان، ئاسڵان سەمۆ و کوڕەکانی کە لە رێگەی فرۆشتنی هەنگوینەوە بژێویی ژیانیان دابین دەکەن، بە مەبەستی دەستڕاگەیشتن بەو هەنگوینەی لەسەر چیا بەرزەکان هەیە، رێگەیەکی مەترسیدار و زەحمەت دەگرنەبەر.

شارۆچکەی چاتاک کە بە هەریەک لە هەنگوین، گوێز و ماسی به‌ناوبانگه‌ له‌ پاڵ هه‌نگوینی له‌نێو سندوق و پلووره‌دا به‌خێوده‌كرێن، هه‌نگوینی نێو به‌ردیشی هه‌یه‌ كه‌ به‌ سه‌ختییه‌كه‌ی زۆر له‌سه‌ر چیا به‌رزه‌كان ده‌ست ده‌كه‌وێت.

ئاسڵان سه‌مۆ كه به‌ هه‌نگوین فرۆشی بژێویی ژیانی دابین ده‌كات، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن و هادی كوڕیدا هه‌نگاو هه‌نگاو چیاكانی ناوچه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌نگوین.

سه‌مۆ و كوڕه‌كانی له‌ وه‌رزی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگویندا به‌ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیانه‌وه‌ به‌یانیان زوو روو له‌ چیا به‌ردینه‌كان ده‌كه‌ن و بۆ هه‌نگوین ده‌گه‌ڕێن.

ئه‌م هه‌نگه‌وانانه‌ له‌ شوێنی زۆر سه‌ختدا به‌دوای هه‌نگویندا ده‌گه‌ڕێن، به‌تایبه‌ت به‌ردی كه‌نده‌ڵانه‌كان و جار جاره‌ ژیانیان ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌سڵان سه‌مۆ به‌هاوكاریی كوڕه‌كانی و ئه‌و گوریسه‌ی له‌ناوقه‌دی ده‌یبه‌ستێت، به‌ كه‌نده‌ڵانه‌كاندا ده‌چێته‌خواره‌وه‌ و هه‌نگوین ده‌دۆزێته‌وه‌. به‌رله‌وه‌ی هه‌نگوینه‌كه‌ ببڕێت، سه‌مۆ دووكه‌ڵ به‌كارده‌هێنێت تا هه‌نگه‌كان دووربخاته‌وه‌ و دواتر ئه‌و هه‌نگوینه‌ی کە ته‌واو سروشتییە، به‌چه‌قۆكه‌ی ده‌بڕێت و ده‌یكاته‌ نێو ئه‌و قوتووه‌ی له‌گه‌ڵ هۆی هه‌ڵیگرتووه‌.

سه‌مۆ باسی له‌وه‌كرد كه‌ هه‌نگه‌كان به‌گشتی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سه‌خته‌كاندا ده‌ژین و ئه‌مه‌ش كاری ئه‌وانی سه‌ختتركردووه‌.

ناوبراو رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ به‌یانیان زوو ده‌ست به‌كاربن و وتی: “تا ده‌ستمان ده‌گات به‌ هه‌نگوینه‌كه‌، مه‌ترسیی زۆر دێته‌ رێمان. كاتێك هه‌نگوینه‌كه‌ ده‌بینین، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ له‌بیرده‌كه‌ین. ئه‌و سه‌ختییه‌ ده‌هێنێت كه‌ به‌سه‌رمان دێت. پێشنیازده‌كه‌ین هه‌مووان تامی ئه‌م هه‌نگوینه‌ بكه‌ن. به‌ڕاستی زۆر به‌تامه‌”.