لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆڕسەوە نرخی نەوت رووی لە هەڵکشان کردووە ئەو بەرزبوونەوەەیەش تا ئێستە بەردەوامە.
دوێنێ دووشەممه لە یەکەم رۆژی کردنەوەی بازاڕەکە نرخی نەوت لە 58 دۆلار و 20 سەنتەوە هەڵکشا بۆ نزیکەی 61 دۆلار و 80 سەنت هەڵکشاوە. بەڵام ئەمڕۆ یەکشەم بۆ 62 دۆلار و 30 سەنت بەرز بووەتەوە.
گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ رێككەوتنی ئەمەریكا و چین دەگەڕێتەوە. ئەو دوو وڵاتە لانی کەم لە نزیکەی یەک ساڵی رابردوو جەنگی ئابووریان دژی یەکتر دەست پێ کردووە و ئەمەش کاریگەریی خستبووە سەر گەشەی ئابووری دنیا.
بەگوێرەی dailyfx نرخی نەوتی ئەمەریكی جۆری wti لە 50 دۆلار و 50 سەنتەوە بۆ 53 دۆلار و 50 سەنت بەرز بووەتەوە.
نرخی نەوت لە كاتێكدا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە كە هەفتەی رابردوو بۆ هەشتەمین هەفتە چارتی نرخی نەوت بە سوور داخرا.
رێك هەشت هەفتە لەمەوبەر نرخی نەوت تا 87 دۆلار بەرزبووەوە و بەراوردە بەو كاتە نزیكەی 30% لە نرخی نەوت دابەزیوە.
بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی ئۆپێك بەڕێوە بچێت و پێشبینی دەكرێ لەو كۆبوونەوەیەدا لە پێناو بەرزكردنەوەی نرخی نەوت یان رێگریكردن لە زیاتر دابەزینی نرخی نەوت، بەرهەمهێنان كەم بكرێتەوە.