بەمەبەستی ئەمجامدانی کارو چالاکی ھاوبەش، ژووری بازرگانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی کۆبونەوە.
ئەمڕۆ دوشەممە ٣ ⁄ ١٢، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوورو بەشی یاسایی و راگەیاندنی ژوور لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆبونەوە.
لەکۆبونەوەکەدا باس لە بەھێزکردنی کاری ھاوبەش لەنێوان ھەردوولادا کرا تا بتوانرێت دەرچوانی زانکۆکان سود لەتواناکانیان وەربگیرێت لەلایەن بازرگانانەوە و ژووری بازرگانیش ھاوکاریان بێت و پێکەوە بتوانن چالاکی و کاری سەرکەوتوانە ئەنجام بدەن.