بەهۆی رێككەوتنەكەی چین ‌و ئەمریكا, نرخی نەوت بەرزبوەوە

دوای رێكەوتنەكەی ئەمریكاو چین بۆ ئەوەی تا سێ مانگی دیكە هیچ باج و گومرگێكی نوێ نەسەپێنرێت بەسەر ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی نێوانیان. نرخی نەوت بەڕێژەی لەسەدا پێنج بەرزبوەوە. 

بەپێی چەند سەرچاوەیەك بەیانی ئەمڕۆ لەبۆرسەی جیهانیی، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت دوو دۆلارو 89 سەنت بەرزبوەوەو بە 62 دۆلارو 35 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسی ئەمریكاش دوو دۆلارو 48 سەنت بەرزبوە و بە 53 دۆلارو 41 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 

رۆژی شەشی ئەم مانگە رێكخراوی ئۆپیك و چەند وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوت و روسیا كۆدەبنەوەو پێشبینی دەكرێت تاوتوێی پرسی دابەزینی نرخی نەوت بكەن و بڕیار بدەن ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانە زیاتر لەملیۆنێك بەرمیل كەمبكەنەوە. بۆ ئەوەی نرخی نەوت هاوشێوەی سێ ساڵی رابردو دابەزینی بەرچاو بەخۆوە نەبینێت.