له‌ مانگی رابردوودا، 190 هه‌زار کەس به‌فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقییە گه‌شتییان كردووه‌

میران فه‌رید به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق  رایگه‌یاند کە له‌ چه‌ند مانگی رابردوو ژماره‌ی گه‌شتیارانی كۆمپانیاكەیان زیادییانكردووه‌ و وتی: “له‌ میانی مانگی رابردوودا، 190 هه‌زار و 40 كه‌س گه‌شتییان به‌فڕۆكه‌كانی هێله‌كه‌مان كردووه‌”.

میران فه‌رید لە لیدوانێکیدا راشیگەیاند كە “زیادبوونێكی ئاشكرا له‌ تێكڕای گه‌شته‌كان هه‌یه‌ كه‌ گوێزه‌ره‌وه‌ی نیشتمانی تۆماریكردووه‌ له‌ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا، ئه‌و ژمارانه‌ ده‌ریده‌خه‌ن له‌ میانی مانگی رابردوودا، 190 هه‌زار و 40 كه‌س گه‌شتییان به‌فڕۆكه‌كانی هێله‌كه‌مان كردووه‌”.

میران فه‌رید هه‌روه‌ها روونیشیكردەوە كە ئه‌و زیاده‌یه‌ له‌ گه‌شتیاران به‌ هۆی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌وه‌ دێت كه‌ هێله‌كه‌یان پێشكه‌شی گه‌شتیارانی ده‌كات و نوێكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌ و فڕۆكه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام. 

میران فه‌رید هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ گوێزه‌ره‌وه‌ی نیشتمانیی عێراق ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی نوێی هه‌یه‌ و كاره‌كانی بۆ گرتنی پێش وه‌خته‌ی كورسییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رده‌وامی ناو فڕۆكه‌كان و زیادكردنی نووسینگه‌كان له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان وایكردووه‌ ژماره‌ی گه‌شتیاران روو له‌ زیادبوون بكه‌ن.