گه‌شته‌ ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگیران

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و بوونی ته‌مێكی زۆر وەستێنران .

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3/12/2018، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق هەموو گەشتە ئاسمانییە هاتوو و رۆیشتووەکانی فڕۆکەخانەی بەغدای راگرت.

شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ راگرتنی گه‌شته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه‌ و له‌گه‌ڵ باشبوونی كه‌شوهه‌وا جوڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.